وەزیری خوێندنی باڵا جەخت لەسەر کارکردن بۆ پەرەپێدانی زیاتری توێژینەوەی ئەکادیمی دەکاتەوە

ناوخۆ
  • 25-11-2023, 22:00
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ شەممە" نەعیم عبودی"وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی،جەختی لەسەر پێویستی کارکردن بەپێی قۆناغەکان لە بوارەکانی پەرەپێدانی پیشەیی و پەرەپێدانی ژینگەی توێژینەوە لە دامەزراوە ئەکادیمییەکان کردەوە.
    "عەبودی"لە وتارەکەیدا لە میانی مەراسیمی دەرچوونی خولی شەست و شەشەمدا، بەناوی “لافاوی ئەقسا” لە زانکۆی بەغدا،کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رووماڵی کردوە ،وتی:- هەمووان بەرپرسیارێتییەکی پێویستیان لە ئەستۆدایە کە پەیوەندی بە پاراستنی ناوبانگی ئەکادیمی ئەم دامەزراوە دێرینەیە هەیە.
    ڕوونیشیکردەوە:- وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەپێی قۆناغەکان لە بوارەکانی پەرەپێدانی پیشەیی و پەرەپێدانی ژینگەی توێژینەوە کاردەکات بەمەبەستی پێدانی پاڵپشتی پێویست بە زانکۆکان و کۆلێژ  و بەش و سەنتەرەکانیان لە بوارەکاندا ،لە بەخشینی زانست و بەرهەمهێنانی توێژینەوەی زانستی و ئەنجامە ئەرێنییەکان لە پۆلێنە نێودەوڵەتییەکاندا.
    "عەبودی" بە ڕێزگرتن لە خوێندکارە باڵاکان و نوێکردنەوەی پابەندبوونی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ پاڵپشتیکردنی ئەو دەرچوانانەی کە خۆیان بە کەرەستەی مەعریفە بەرهەمدار کردووە،و ئامادەن بۆ ژینگەی کارکردن و دەستکردن بە ئەرک و بەرپرسیارێتیەکان ،کۆتایی بە چالاکییەکانی دەرچوون هێنا.