بەغداد/INA
ئەمڕۆ شەممە"وەزارەتی پلاندانان" تەواوبوونی چەند کۆمەڵگایەکی نیشتەجێبوونی راگەیاند،کە چەند یەکەیەکی نیشتەجێبون لەخۆدەگرێت لە 5 پارێزگا و دابەشکردنیان بەسەر خێزانە هەژارەکاندا.
"عەبدولزەهرا هنداوی" وتەبێژی وەزارەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند، وەزارەت ژمارەیەک کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی کەم تێچووی لە ژمارەیەک پارێزگا تەواو کردوە،هەروەها یەکەکان بەسەر خێزانە هەژارەکاندا دابەشکراوە ، بەپێی ڕێوشوێنە کارگێریەکان لە چوارچێوەی پلانەکان.
وەک هنداوی ووتی:-ئەو پێوەرەی وەزارەت دایناوە بریتی یە لەپێدانی ئەو خانوانە بەو خێزانە هەژارانەی کە پێویستیان بە نیشتەجێبوونە هەیە و ناتوانن دابینی بکەن کە ئەو یەکانە نزیکە لە بێ بەرامبەر.
ووتیشی :- ئەو کۆمەڵگا نیشتەجێبووانەی کە تەواوبوونە لە پارێزگاکانی (دیوانیە و واست و موسەننا و کەرکوک و ئەنبار)ن، هەروەها ژمارەیەک کۆمەڵگای دیکەش لە چوارچیوەی پرۆژەکانی دیکەی جێبەجێکردندان و بە هەمان ڕێگا و میکانیزمەوە دابەش دەکرێت لە ماوەی پێنج ساڵەی داهاتووی ستراتیژی رووبەروونەوەی هەژاری لە ووڵاتدا.
"هنداوی " لە درێژەی قسەکانیدا وتی:- ئەوانەی سەرەوە لە چوارچێوەی پلانێکی تایبەتن بۆ نیشتەجێکردنی هەژاران، کە بریتییە لە درووستکردنی کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی نوێ، دوای دامەزراندنی سندوقێک بۆ ناوچە هەژارەکان، یان پاڵپشتیکردنی ناوچە هەژار نشینەکان لە پارێزگاکان.