بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە"عەلا محەمەد" بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەی گشتی خانەنشینین،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:بە پشتبەستن بە دوایین پاکێجی ڕێکارەکان کە لە مانگی شوباتی 2023 لەلایەن سەرۆکی حکومەتەوە دەستیپێکرد، دەستەی خانەنشینی نیشتمانی بەردەوام دەبێت لە ناردنی تیمی کاری گەڕۆک بۆ سەرجەم وەزارەتەکانی دەوڵەت بۆ تەواوکردنی مامەڵەکانی خانەنشینان کە ڕەوانەی خانەنشینی کراون.
ئاماژە بەوە شدەکات:- کە کاری مەیدانی تیمەکانی دەستەکە و سیستەمی ئەلیکترۆنی بەکارهێنراو بۆ تەواوکردنی مامەڵەکان بەشدارییان کردووە لە خێراکردنی کارەکان لە تەواوکردنی مامەڵەکاندا.
ڕاشیگەیاند :- کە ئەو میکانیزمەی بۆ تەواوکردنی مامەڵەکان بەکارهاتووە، فشارەکانی سەر خانەنشینانی کەمکردووەتەوە.
"محەمەد " هۆکاری دواکەوتنی دەرکردنی ناسنامەی خانەنشینی لە ڕابردوودا بۆ ئەو زەحمەتیانە گەڕاندەوە کە بەشەکان ڕووبەڕووی بوونەتەوە لە مامەڵەکردن لەگەڵ سیستەمەکە و ئامادەکردنی شوێنی تایبەت بۆ تیمەکان.
دووپاتیشی کردەوە:- کە هیچ دواکەوتنێک نییە لە دەرکردنی ناسنامە، بەو پێیەی مامەڵەکان بەشێوەی ئەلیکترۆنی لەنێوان بەشە پەیوەندیدارەکاندا دەنێردرێت، ئەمەش کارئاسانی بۆ میکانیزمی تەواوکردنی مامەڵەکان دەکات.
روونیشی کردەوە کە هەر خانەنشینێک مەرجەکانی تێدابێت ومامەڵەی خانەنشینی تەواو کردبێت دەتوانێت ناسنامە لەگەڵ ماستەرکارت وەربگرێت لە هەمان ڕۆژدا کە پێشکەشی دەکات.
سەبارەت بە میکانیزمی حیسابکردنی پاداشتی کۆتایی خزمەتی فەرمانبەرە خانەنشینکراوەکە"عەلا محەمەد "ووتی:- ئەوانەی پاداشتی کۆتایی خزمەت لە چوارچێوەی یاسای ژمارە 26ی ساڵی 2019دا دەیانگرێتەوە و 25 ساڵ خزمەتی تەواویان هەیە،واتە ئەوانەی دوای ساڵی 2022 خانەنشین بوون، و حیسابکردنی ئەم پاداشتە بە حیسابکردنی دوا مووچەی کارە کە (کۆی گشتی) 12 مانگە.