شاخەوان عەبدوڵڵا:ئێمە دژی هەموو جۆرە توندوتیژییەک دەوەستین دژی ژنان

سیاسی
  • 25-11-2023, 21:50
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمرۆ شەممە "شاخوان عەبدوڵڵا" جێگری سەرۆکی پەرلەمان،رایگەیاند:-کە دامەزراوەی یاسادانان کە پەرلەمانە,دژی هەموو جۆرە توندوتیژییەک دژی ژنان وەستاوەتەوە.
    لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :- بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان،کە هاوکاتە لەگەڵ  ئەمڕۆ 25 ی 12"شاخوان عەبدوڵڵا"جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق،داوای لە “دامەزراوەکانی دەوڵەت و ڕێکخراوە مەدەنییەکان و چالاکوانەکان کرد، بەردەوامبن لە چالاکییەکان و هەوڵەکان بۆ پاراستنی مافی ژنان ، وخستنەرووی ڕادەی ئەو ئازار و گۆشەگیرییەی کە تووشی دەبن، لەوانەش جۆرەکانی جیاکاری و توندوتیژی لە ڕابردوودا.
    هەروەک دووپاتیشی کردەوە:- کە بەردەوام دەبن لە پاڵپشتیکردنی ژنان و گەیشتن بە مافەکانیان،هەروەها دژی هەموو جۆرە توندوتیژییەک دەوەستینەوە و بەردەوام دەبین لە بەرز کردنەوەی ئاستی هۆشیاری. هەروەک جەختیشی کردەوە:- کە دامەزراوەی یاسادانان دەخوازێت  کار بکات بۆ پاراستنی مافەکانیان و خێزانەکانیان بە یاسا کارپێکراوەکان و بە شێوەیەک کە مافەکانیان و پێگەی گرنگیان لە کۆمەڵگادا گەرەنتی بکات.