بەغداد/INA
ئەمڕۆ شەممە" عەلی کەریم حسێن" بەڕێوەبەری گشتی بانکی ڕافیدەین،ستایشی تیمی کاری مۆبایلی کرد بۆ پەسەندکردنی پارەی ئەلیکترۆنی و کردنەوەی ئەکاونت، هەروەک داوای بەکارهێنانی بەرنامە پێشکەوتووەکانی کرد،دوور لە سیستەمی تەقلیدی.
لە بەیاننامەیەکی بانکەکە، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە:-ئەمرۆ "عەلی کەریم حسێن" بەڕێوەبەری گشتی بانکی ڕافیدەین، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی لقەکان و خێراکردن لە وەڵامدانەوەی داواکان،لەچوارچێوەی کۆبونەوە بەردەوامەکان لەگەڵ بەڕێوەبەرانی ژمارەیەک لە لقەکانی بەغدا ،بەڕێوەبەری گشتی ستایشی :- وەڵامدانەوەی خێرای تیمەکانی مەیدانی مۆبایلی کرد ، بۆ ئاگادارکردنەوەی هاوڵاتیان لە خزمەتگوزاری و ئاسانکارییەکانی بانکی،هەروەها کردنەوەی هەژمار بۆیان، و هەنگاونان بەرەو وەرگرتنی پارەی ئەلیکترۆنی،کە هاندەرێکی باش دەبێت لە تێکەڵبوون لەگەڵ گۆڕانکارییە ئەلیکترۆنییەکان.
بەپێی بەیاننامەکە :- بەڕێوەبەری گشتی داوای لە فەرمانبەران کردوە هەوڵ بدەن لە ئەنجامدانی ئەو ئەرکانەی کە پێیان سپێردراوە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کار و سەرکەوتنی و بەکارهێنانی بەرنامەی پێشکەوتوو و تەکنەلۆژیای مۆدێرن، دوور لە سیستەمی تەقلیدی.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد