وەزیری کۆچ و کۆچبەران ڕێنمایی دەدات کە بەدواداچوون بۆ دۆخی ئەو خێزانانە بکرێت کە لە ئەنجامی بیابانبوون و وشکەساڵی ئاوارەبوونە

سیاسی
  • 25-11-2023, 18:00
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ شەممە"ئیڤان فایق جابرۆ"وەزیری کۆچ و کۆچبەران،رێنمایدا لە بەدواداچوون بۆ بارودۆخی ئەو خێزانانەی کە بەهۆی بیابانبوون و وشکەساڵییەوە ئاوارەبوون و لەگەڵ هاوکاریی فریاگوزاری بۆیان.
    وەزارەت لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە:- ئەمرۆ "ئیڤان فایق جبرو"وەزیری کۆچ و کۆچبەران بە سەرۆکایەتی وەفدێکی باڵا گەیشتە پارێزگای بەسرا بۆ  گوێ گرتن لەو  کێشە و گرفتانەی کە بەدەستیەوە دەناڵێنن.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:-لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای بەسرا،جابرۆ بەدواداچونی بۆ ئەو خێزانانە کرد کە بەهۆی بیابانبوون و وشکەساڵییەوە زیانیان بەرکەوتووە لە ناحیەی سەغری سەر بە قەزای قرنە، بەتایبەتی ئەو ژنانەی کە سەرچاوەی بژێوی خێزانەکانیانن، وەزیری کۆچ و کۆچبەران کادیرانی وەزارەتەکەی ڕاسپاردن کە  بەردەوام بن لە دابەشکردنی هاوکاریی فریاگوزاری بۆ خێزانەکان و بەدواداچوون بۆ پێداویستییەکانیان،لە هەروەک "جەبرۆ" جەخت دەکاتەوە کە وەزارەت ئەوپەڕی گرنگی بەم مەلەفە دەدات.