هەواڵگری سەربازی لە نەینەوا و ئەنبار دوو تیرۆریستان دەستگیر كرد

ئەمنی
  • 25-11-2023, 12:07
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ شەممە بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی دەستگیركردنی دوو تیرۆرستی سەر بە باندەتیرۆرستەكانی داعش لە نەینەوا و ئەنبار راگەیاند.
    لە ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : دوو ئۆپەراسیۆنی جیاواز  و بە كوالیتی جۆری وجیاكرانەوە  لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری دروست بۆ هۆبەكانی فیرقەی دەیەم و شانزەی سەر بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی و بە بەشداری هێزە وشكانییەكانی ئامادەبوو لە ناوچە بەرپرسیارێتییەكان و لە ڕێگەی دوو بۆسەی ورد، یەكەمیان لە گوندی رەیحانیە و دووەمیان لە ژێر بازگەی شەهید ئەحمەد سەداك، دوو  تیرۆرستیان دەستگیر كرد كە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری عێراقەوە داواكراون بەپێی بڕگەكانی مادەی (4/تیرۆر) لە قەزای ڕەمادی و ناحیەی بادۆش.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : ئەو دوو تیرۆریستە سەر بە ئەندامانی باندە تیرۆریستییەكانی داعشن و لەسەر بنەمای بنەڕەتی ڕادەستی لایەنی داواكار كراون.