بەغدا - INA- محەمەد تاڵبی
ئەمڕۆ هەینی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان جێبەجێكردنی پلانی لە (4) قۆڵەوە بۆ دەستەبەركردنی پرۆسەی هەڵبژاردن ئاشكرا كرد، هاوكات جەختی لەوە كردەوە كە هێزە ئەمنییەكان بە توندی و بە پێی یاسا مامەڵە لەگەڵ هەر هەوڵێك بۆ تێكدانی كەشوهەوا دەكەن.
وتەبێژی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لیوا تەحسین خەفاجی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ماوەی زیاتر لە سێ مانگە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكان ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنەكان كردووە بە ئەنجامدانی كۆبوونەوەی بەردەوام لەگەڵ سەركردە ئەمنییەكان بۆ ئامادەكردنی پلان، هەروەها بە هاوكاری لەگەڵ كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، و لیژنەكان ئامادەكرابوون كە سەردانی مەیدانییان ئەنجامدا بە یاوەری ئەوان و سەركردەكانی ئۆپەراسیۆنەكان چوونە هەموو ناوەندەكانی هەڵبژاردن و هەروەها كۆگاكان و پلانی ئەمنییان بۆ هەڵبژاردنەكان ئامادەكرد.
خەفاجی دەشڵێت : ئەو پلانانە بریتین لە سەرەتا پلانی ئەمنی بۆ پاراستنی دەنگدەران، پلانی پاراستنی ناوەندەكانی هەڵبژاردن، هەروەها پلانی گواستنەوەی سندوقی دەنگدان، هەروەها پلانی پاراستنی ئەو كۆگایانەی كە سندوقی دەنگدانیان تێدا دادەنرێت، بە هاوكاری لەگەڵ كۆمیسیۆنی باڵاش.
ناوبراو درێژەی بە قسەكانی دا و گوتی: دەزگا ئەمنییەكان ڕاپۆرتی تایبەتیان ئامادە كرد و بۆشاییەكانیان دەستنیشان كرد، لەسەر بنەمای ئەو بۆشاییانە، زنجیرەیەك كۆبوونەوە دەستی پێكرد و پێمان وایە گەیشتوینەتە قۆناغی كۆتایی.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەركی ئێمە لە سەركردایەتیكردنی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و خزمەتگوزارییە ئەمنییەكان جێبەجێكردنی ئەمنی و ڕێنماییەكانە كە دەرچووە سەبارەت بە دەستەبەركردنی هەڵبژاردن و ناوەندەكانی دەنگدان و ئاسایش و سەلامەتی دەنگدەران و هەروەها دەنگدەران، بێگومان ئەمەش لە ڕێگەی پلانێكی ئەمنییەوەیە كە بە هاوكاری ئامادەكراوە لەگەڵ كۆمیسیۆن.
خەفاجی جەختی لەوەش كردەوە : هێزە ئەمنییەكان بە توندی و بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ هەر سەرپێچییەك دەكەن و ڕێگە نادەن پرۆسەی هەڵبژاردن تێكبچێت، هەركەسێك هەر كارێكی نایاسایی ئەنجام بدات، خۆی دەخاتە بەردەم لێپرسینەوە.