كەش و هەوای عێراق: هەوری پچڕپچڕ و ئەگەری نەرمە بارانبارینی هەیە

ناوخۆ
  • 25-11-2023, 10:45
  • +A -A

    بەغدا-  INA
    ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی هەوری پچڕپچڕی و ئەگەری نەرمە بارانبارینی سووك بۆ مامناوەندی كرد.
    لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەكە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : سبەی یەكشەممە كەشوهەوای ناوچەی ناوەڕاست ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، هەروەها پلەكانی گەرما بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو چەند پلەیەك بەرز دەبنەوە، سەبارەت بە ناوچەی باكور، كەش و هەوا نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری پەرشوبڵاوی بارانێكی سووك و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت، هاوكات كەشوهەوای ناوچەی باشوور ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، هەروەها پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە كەمێك لە ڕۆژی پێشوو.
    ئاماژەی بەوەشكرد : رۆژی دووشەممە كەشوهەوای ناوچەی ناوەڕاست نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن، سەبارەت بە ناوچەی باكور كەش و هەوا نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ بارینی بارانێكی سووك بۆ مامناوەند، هەندێكجاریش ڕەشەبا هەڵدەكات و پلەكانی گەرما كەمێك دادەبەزن بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو، لەكاتێكدا كەشوهەوا دەبێت لە ناوچەی باشوور، ساماڵ دەبێتەوە لەگەڵ هەندێك هەور و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن.
    رۆژی سێشەممەی داهاتوو كەشوهەوای ناوچەی ناوەڕاست ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، هەروەها پلەكانی گەرما چەند پلەیەك لە ڕۆژی پێشوو دادەبەزن، سەبارەت بە ناوچەی باكور كەشوهەوا نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرماش بەشێوەیەكی هەور دەبێت و كەمێك لە ڕۆژی پێشوو دادەبەزێت، لەكاتێكدا كەشوهەوای ناوچەی باشوور لەگەڵ هەندێكدا ساماڵ دەبێت  و پلەكانی گەرما ئەمڕۆ چەند پلەیەك دادەبەزن.
    رەوشی كەشوهەوا بۆ ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات.