بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە بانكی ڕافیدەین دەستپێكردنی كەمپینی پشتبەستن بە پارەدانی ئەلیكترۆنی و كردنەوەی هەژماری بانكی بۆ هاووڵاتیان ڕاگەیاند.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی بانكەكە لە ڕاگەیەنراوێكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : تیمە مەیدانییە گەڕۆكەكانی لقەكانی بانكی ڕافیدەین سەردانێكی بەرفراوان بۆ خاوەن دوكانەكان و ناوەندە بازرگانییەكان و زانكۆكان و كەرتەكانی دیكە ئەنجام دەدەن.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەمە بۆ پێداچوونەوەیە بەو خزمەتگوزارییە بانكی و ئاسانكارییانەی كە پێشكەش بە كڕیاران دەكرێت، ڕێكارەكانی كردنەوەی ئەژمێری بانكی، هەروەها هەنگاو بۆ وەرگرتنی پارەی ئەلیكترۆنی لە مامەڵە داراییەكانی ڕۆژانەدا.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد