بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە دەستەی دەروازە سنوورییەكان دەستگیركردن و پووچەڵكردنەوەی هەوڵێك بۆ بەقاچاخبردنی جۆرەها دەرمانی مرۆیی لە بەندەری ئوم قەسری باكووری ڕاگەیاند.
دەستەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەدەست ئاژانسی هه واڵی عێراقی (INA) هاتووە و ڕایگەیاند : بەڕێوەبەرایەتی بەندەری باكوری ئوم قەسر، بە هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی بەندەری باشووری ئوم قەسر، توانیویەتی دەست بەسەر كۆنتێنەرێكی 40 پێ دابگرن لە دەرەوەی گومرگ بۆ بەدواداچوون كۆنتڕۆڵی (دەرمانی جۆراوجۆری مرۆیی)ی تێدایە كە ڕانەگەیەندراوە و لەپشت كەرەستەی ڕاگەیەندراوەوە شاراوەتەوە، بەهۆی نەبوونی ڕەزامەندی فەرمی وەزارەتی تەندروستییەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: ڕاپۆرتی دەستگیركردنی دروست ئامادەكراوە و ڕەوانەی بنكەی پۆلیسی گومرگی ئوم قەسر كراوە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی گونجاو بەرامبەر هەموو ئەو كەسانەی بەشدارن لە ئۆپەراسیۆنی قاچاخچێتی.