بهغدا-INA
ئەمڕۆ هەینی، هاشم ئەلریکابی، ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران، دووپاتیکردەوە کە شەڕی دۆلار لە کۆتایی نزیک بووەتەوە.
ئەلریکابی لە پۆستێکدا لەسەر هەژماری خۆی لەسەر تۆڕی “X” و ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وهریگرتووه، نووسیویهتی: پلانەکانی چاکسازی بۆ سیستەمی دارایی و بانکی کە لەلایەن حکومەت و بانکی ناوەندی عێراقەوە ئەنجامدراون ئامانجیان ئەوەیە كهبنەمایەکی بەهێز بۆ سەقامگیری ئابووری دروست بکەن، ڕێگە خۆش بکەن بۆ دروستکردنی رهوشێكی گونجاو بۆ وەبەرهێنان و کۆتاییهێنان بە سەردەمەکانی بازرگانی ناشهرعی وبه قاچاخبردنی دۆلار و یاریكردن بهبازار.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەکورتی شەڕی دۆلار نزیكبویتهوه لهکۆتایی.