بهغدا-INA
ئەمڕۆ هەینی، لیژنەی دارایی پەرلەمان دووپاتیكردهوه کە بانکی ناوەندی ڕێگایەکی دووری بڕیوە لە گەڕاندنەوەی سەقامگیری بازاڕ.
سەرۆکی لیژنەکە، عەتوان ئەلعەتوانی لە بەیاننامەیەکدا کە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئینا) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە: هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی پشتبەستن بە دراوی بیانی لە مامەڵە بازرگانییەکاندا تاکە ڕێگەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی زیادبوونی خواست لەسەر دۆلار ودروستكردنی بازاڕێکی هاوتەریب بۆ فرۆشتنی دراوی بیانی.
ههروهها وتی" لەگەڵ وەڵامدانەوەی بانکی ناوەندی بۆ بانگەوازی پێشوومان لەم بارەیەوە، بە دەستپێکردنی کردنەوەی پەنجەرەی جۆراوجۆر بۆ مامەڵەکردن بە دراوی بیانی دیکە و گرتنەبەری سیستەمی (پاککردنەوە) لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ وڵاتە جیاوازەکاندا، ڕێگایەکی دووری بڕیوە لهجێبهجێكردنی ئەرکی گەڕاندنەوەی سەقامگیری بازاڕ و ڕزگاربوون لە باڵادەستی (دۆلار) و بەرزکردنەوەی بههای دیناری عێراقی و چوونە ناو هێڵی مامەڵە بازرگانییە جیهانییەکان."
بەپێی بەیاننامەکە، ئەلعەتوانی جەختی لەسەر گرنگی ئەم ڕەوتە کردووەتەوە وەک چارەسەرێکی کاریگەر و ستراتیژییەکی بیرکراوە بۆ کردنەوەی ئاسۆی نوێ کە ئاسانکاری بۆ ڕێکارەکانی مامەڵە بازرگانییەکان لە ئاستە جیاوازەکاندا مسۆگەر دەکات.
ئهوهشی خستهروو كه پشتیوانی تەواومان بۆ هەنگاوەکانی بانکی ناوەندی عێراق نوێدەکەینەوە لە کاتێکدا بەشێوەیەکی بەردەوام بەرەو پەرەپێدانی چارەسەری ڕاستەقینە بۆ قەیرانەکە هەنگاو دەنێت، هاوکات چاومان لە هەنگاوی دیکەیە کە سەقامگیری بۆ بازاڕ زیاتر بگەڕێنێتەوە و کۆتایی بە کێشەی ئاڵوگۆڕکردن و هەڵاوسانی ڕێژەکان و زیادبوونی خواست لەسەر دۆلار بهێنێت.