بەغداد/ INA
فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی دەسپاکی ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی بەهەدەردانی ملیارێک دیناری لە سامانی گشتی ئاشکراکرد.
فەرمانگەکە لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی تیمی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی موسەننا زیادەیەکی ئاشکراکرد لە پارەی پڕۆژەی دانانی کامیرەکانی چاودێری ، ڕوونیشی کردەوە کە پارێزگا ڕێکاری گرێبەستکردنی نەگرتۆتەبەر بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە.
ئاماژەشی بەوەکرد کە بانگهێشتی ئاڕاستەی کۆمپانیای خاوەن شارەزایی نەکردووەبۆ پڕۆژەکە بەڵکو حەواڵەی کۆمپانیایەکی تورکی کردووە بە بڕی 9٫839٫230٫000 نۆملیارو هەشسەدو سی ونۆ ملیۆن دینار بەشێوازی کەمکردنەوەی گشتی.
وتیشی کە پارێزگا هەستاوەبە گۆڕینی شێوازی گرێبەست لە بانگهێشتی ڕاستەوخۆوەبۆ کەمکردنەوەی گشتی، بەبێ نەمانی پاساوەکان کە بڕی بەخشینەکان لەم حاڵەتدا دەبێتە 8٫729٫558٫150 هەشت ملیاروحەوسەدو بیست ونۆ دینار،جگەلەوەش هیچ دیزاینێکی وردو بەرایی پڕۆژەەلەئارادانەبووە، کەچی فەرمانگەی گرێبەستەکان لەدیوانی پارێزگا پەنای بردەبەر نووسینگەی ڕاوێژکاریەکانی زانکۆی زیقاڕ کەئەمەش لادانەلە ڕێنماییەکانی دیزاینکردن.
هەروەها ڕوونیشی کردەوەکە هەردوو ڕاپۆرتی دیوانی چاودێری دارایی وبەشی وردبینی دەرەکی لەنووسینگەی لێکۆڵینەوەی موسەننا سەرپێچیەکانیانی کاری گرێبەستەکانیان دیاریکرد کە لەگەڵ کۆمپانیایەکی تورکی واژۆکرابوو دەربارەی تەکنەلۆژیای ئاسایش وبەرگری، هەرچەندە ملیارێک دۆلار زیاتریش بووە کەچی پەسەندکراوە، هەروەها شێوازی حەواڵەکەش گۆڕانکاری بەسەرداهێنراوە بەبێ ڕەزامەندی وەزارەتی پلاندانان ، ماوەی گرێبەستەکەش بۆ 700 ڕۆژ بووە.