بەغداد/ INA
وەزیری تەندروستی دکتۆر ساڵح مەهدی حەسناوی ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی شاندێکی وەزاری ڕەوانەی پارێزگای نەینەوا دەکات.
بەیاننامەی وەزارەت کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی پاش ئەوەی کە هاووڵاتیان پەیوەندیان بە سەرۆک وەزیرانەوە کرد لەبەرنامەی الوطن والناس له كەناڵی الاخباریەی عێڕاقی ، ووبەفەرمانی سەرۆک وەزیران بۆ دابینکردنی نیازمەندیەکانی هاوڵاتیان و گوێگرتن لە سکاڵاکانیان دەربارەی واقعی تەندروستی لە پارێزگای نەینەوا، وەزیری تەندروستی هەستا بەناردنی بریکاری کارگێڕی وەزارەت دکتۆر خەمیس سەعد بەیاوەری شاندێکی وەزارەت بۆ بەدووداچونی ڕێکارەکانی ئەو تێبینی و سکاڵایانەی کەلە بەرنامەکەدا خرانەڕوو دەربارەی واقعی تەندروستی لەشاری نەینەوا.