بەغداد/ INA
کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی باری کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند.
بەیاننامەی کەشناسی کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سبەی ڕۆژی شەممە لەسەرانسەری وڵات ساف و پەڵەهەوردەبێت، پلەکانی گەرماش نزیک ڕژی پێشتردەبێت.
ڕۆژی یەکشەممەش لەناوچەکانی ناوەڕاست وباشوور ساف وپەڵەهەوردەبێت، پلەکانی گەرماش هەندێک بەرزتردەبێتەوە، لەباکووریش هەورێکی کەم دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتردەبێت.
ڕۆژی دووشەممەش لەناوەڕاست ساف دەبێت ولەباکووریش پەڵەهەوردەبێت و دەرفەتی بارانبارینیش دەبێت کەهەندێک جار بروسکەی لەگەڵدا دەبێت، لەباشووریش ساف وهەندێک هەوردەبێت، پلەکانی گەرماش لەسەرانسەری وڵاتدا نزیک ڕۆژی پێشتردەبێت.
ڕۆژی سێشەممەش لەناوەڕاست ساف دەبێت و لەباکووریش پەڵەهەوردەبێت ودەرفەتی بارانێکی سووک دەبێت، لەباشووریش ساف وپەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرماش چەند پلەیەک لەڕۆژی پێشتر نزمتردەبن.