سەرۆک کۆمار پاش سەردانیکردنی ئازەربەیجان و ئەرمینیا دەگەڕێتەوە وڵات

سیاسی
  • 24-11-2023, 10:05
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک کۆمارعەبدولەتیف جەمال ڕەشید پاش سەردانیکرنی هەردوو وڵاتی ئازەربەیجان و ئەرمینیا گەڕایەوە وڵات.
    ئەمەو سەرۆک کۆمار بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە شاری باکۆ پایتەختی ئازەربەیجان و لە کۆشکی سەرۆکایەتی زۆغۆلبا سەرۆکی ئازەربەیجان ئیلهام عەلییف پێشوازی لێکرد.
    لەمیانەی سەردانەکەیدا پەیوەندیە دووقۆڵیەکانی لەگەڵ ئازەربەیجان تاووتوێکرد، شاندی عێڕاقی بەسەرۆکایەتی سەرۆک کۆمارو ئەندامێتی وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی ئەحمەد ئەسەدی وپەرلەمانتار محمد سدیق محمد و بریکاری وەزارەتی دەرەوەبۆکاروباری سیاسی محمد بەحرعلوم وژمارەیەک بەرپرسی دیکە ،لەلایەنی ئازەربەیجانیشەوە سەرۆکی ئازەربەیجان ئیلهام عەلییف و ئامادەبوونی وەزیری دەرەوە جیهان بایرمۆف و یاریدەدەری سەرۆکی ئازەری حکمەت حاجییف و وەزیری کار ساحل باباییف و وەزیری گواستنەوە و پەڕەپێدانی نمرەیی ڕەشاد نابیف و وەزیری ئابووری میکائیل جباڕۆف و ژمارەیەک بەرپرسی دیکە.
    لە میانەی کۆبوونەوەکاندا چەندین ڕێککەوتن و لێکگەیشتن لەاێوان هەردوو وڵاتدا واژۆکرا.
    پاش کۆتاییهاتنی سەردانەکە سەرۆک کۆمار ڕۆژی سێشەممەی پێشوو گەیشتە کۆماری ئەرمینیاو لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە یەریڤانی پایتەخت پێشوازی فەرمی لەلایەن سەرۆکی ئەرمینیاوە فاهاکن خاچادۆریان لێکرا، هەروەها هەردوو سەرۆکی عێڕاقی و ئەرمینی پێکەوە کۆبوونەوەیەکی فراوانیان ئەنجامدا لەمیانەیدا پتەوکردنی پەیوەندیە دوو قۆڵیەکانیان تاوتوێکرد، جگەلە باسکردنی چەند بابەتێکی دیکە لەوانە ڕێکخستنی گەشتی ئاسمانی نێوان بەغداو یەریڤان ، هەولێر یەریڤان، پتەوکردنی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانی نێوان هەردووگەل ، لابردنی ڤیزای گەشتکردن لەنێوان هەردوو وڵات، کردنەوەی هێڵی ڕاستەوخۆ لەنێوان هەردوو وڵات.
    هەروەها سەرۆک کۆمار چاوی کەوت بە سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا نیکۆل باشینیان، لەدیدارەکەدا باسی پتەوکردنی پەیوەندیە دووقۆڵیەکانی نێوان هەردوو وڵاتدا کرا،  بەهەمان شێوە سەرۆک کۆمار هەستابەسەردانیکردنی بەتڕیارکی باڵا و کاسۆلیکی ئەرمەن قەداسەتی کاریکینی دووەم و پێکەوە باسیان لە سروشتی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوو وڵات کرد.