بەغداد/INA
وەزیری داد خالد شوانی ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە پێداگری کردلەوەی کەپێویستە مامەڵە گومانلێکراوەکان هەواڵیان لەبارەوەبدرێت.
وەزیری داد لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" وەیری داد خالدشوانی سەردانێکی مەیدانی کرد بۆ بەڕێوەبەرایەتی تۆماری خانووبەرە لە ڕەسافەی یەکەم، بۆ شارەزابوون لە ڕەوشی کاروبارەکان ، لەمیانەی سەردانەکەدا شوانی چاوی کەوت بە ژمارەیەک هاوڵاتی وگوێی گرت لە داواکاری و کێشەو گرفتەکانیان، فەرمانیشیدا بە خێراکردن لە تەواوکردنی مامەڵەکانیان بەپێی یاسا کارپێکراوەکان.
وتیشی کە شوانی پێداگری کرد لەوەی کەپێویستە دەربارەی ئەو مامەڵانەی جێی گومانن و ساختەیان تیادا دەکرێت لەبارەیانەوە هەواڵ بدرێتە لایەنە پەیوەندیدارەکان.