بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق شێخ قەیس خەزعەلی، لەگەڵ باڵیۆزی روسیا لە عێراق ئێلبروس كوتراشیڤ، دوایین پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی و ئەمنی وڵات، و پێشهاتەكانی دۆخی ناوچەیی و نێودەوڵەتی، و كاردانەوەی بەردەوامی دەستدرێژی زایۆنی بۆ سەر غەززە تاووتوێ كرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: شێخ خەزعەلی لە ئۆفیسی خۆی لە بەغداد پێشوازیكرد لە باڵیۆزی روسیا لە عێراق ئێلبروس كوتراشیڤ و لەگەڵیدا گفتووگۆی كرد لەبارەی دواین پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی و ئەمنی وڵات و پێشهاتەكانی دۆخی ناوچەكە و نێودەوڵەتی و كاردانەوەكانی بەردەوامی دەستدرێژی زایۆنی بۆ سەر غەززە.
بەپێی بەیاننامەكە، شێخ خەزعەلی رایگەیاند: شەڕی هێزەكانی داگیركەری زایۆنی لە دژی ژنان و منداڵان و بەساڵاچووانی بێتاوان لە كەرتی غەززە، درۆی بانگەشەی مافی مرۆڤ و پاراستنی خەڵكی مەدەنی ئاشكرا كرد كە ئەمریكا و ئەوانەی پەیڕەوی لێدەكەن داوای دەكەن، و وتیشی: عێراق لە سایەی حكومەتە نیشتمانییەكەی كە نوێنەرایەتی هەموو پێكهاتەكانی گەلی عێراق دەكات، شایەتحاڵی دۆخێكی سەقامگیری سیاسی و ئەمنییە، داوای زیادكردنی هاوكاری و هەماهەنگی نێوان بەغداد و مۆسكۆ لە بوارە جیاجیاكان دەكات.
لە بەرامبەردا باڵیۆز كوتراشیڤ پاڵپشتی وڵاتەكەی بۆ حكومەتی عێراق و هەوڵەكانی لە هەموو ئاستەكاندا دەربڕی، گرنگترینیان پرۆسەی هەڵبژاردنە كە عێراق لە مانگی داهاتوودا شاهیدی دەبێت، كە مۆسكۆ بەشداری دەكات لە چاودێریكردن و پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و پەرەپێدانی ئاسۆكان بۆ هاوكاری نێوان هەردوو وڵات، هەروەها پێزانینی خۆی بۆ عێراق و پەرۆشی سەركردەكانی بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ روسیا و زیادكردنی قەبارەی هاوكاری لە هەموو بوارەكاندا دەربڕی.