وەزارەتی دەرەوە: سبەینێ‌ هەینی گەشتێكی تایبەتی گەڕانەی بۆ رەوەندی عێراقی لە سودان رێكدەخرێت

ناوخۆ
  • 23-11-2023, 20:09
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دەرەوە ڕێكخستنی گەشتێكی تایبەتی بۆ ئەندامانی رەوەندی عێراقی لە سودان سبەینێ‌ هەینی ڕاگەیاند.
    ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە فواد حسێن، و لە ڕێگەی ژووری ئۆپەراسیۆنی بەرپەرچدانەوەی دیپلۆماسی فریاگوزاری، سبەی هەینی، 24/11/2023، گەشتێكی تایبەتی گەڕانەوە بۆ ئەندامانی رەوەندی عێراقی لە سودان رێكدەخرێت، ئەوەش  دوای ئەوەی داواكارییمان  لە ژمارەیەكیان بۆ هات.
    سەحاف ئاماژەی بەوەشكرد: وەزارەتەكە پێشتر (640) هاوڵاتی عێراقی گەراندەوە،  كە دەیان سودانی و سوریشی تێدابوو، لەماوەی سێ گەشتدا كە لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ئەنجامدرابوون.