بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری رۆشنبیری ئەحمەد فكاك بەدرانی، تەئكیدیكردەوە: كە بەغدادی پایتەخت كاندیدە بۆ ئەوەی ببێتە پایتەختی گەشتیاری عەرەبی بۆ ساڵی 2025.
نوێنەری سەرۆك وەزیران و وەزیری رۆشنبیری ئەحمەد فكاك بەدرانی، لە وتارێكدا لە میانی ئاهەنگی ساڵانەی ڕۆژی بەغداد بە چاودێری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و بە بەشداری ژمارەیەك وەزیر و پەرلەمانتار، كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەیبوو، رایگەیاند: بەغداد ماڵی ئاشتییە، لەژێر دەسەڵاتی ئەو حكومەتە بەخشندەیەی كە قۆڵی خۆی راكێشا، شەوی گۆری بۆ ڕۆژ بە كاری بەردەوام بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران.
ئاماژەی بەوەشكرد: بەغداد كاندید كراوە بۆ ئەوەی ببێتە پایتەختی گەشتیاری عەرەبی لە ساڵی 2025، هیوادارین ئەم نازناوە بەدەستبهێنێت، و وتیشی: كاركردن بۆ گەیشتن بەم ئامانجە لە سكرتارییەتی بەغداد و سەرجەم وەزارەتەكان بەردەوامە و هەمووان شەو و ڕۆژ خەریكی خزمەتكردنی بەغدادن.