بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، تەئكیدیكردەوە: كە لە سەردانە بەردەوامەكەیدا بۆ ئەرمینیا وتووێژی گرینگی لەو وڵاتە ئەنجام داوە، و تیایدا باس لە زۆر بوار كراوە كە بەرژەوەندیی هەردوو وڵات بەدی دێنن.
سەرۆك كۆمار لە پۆستێكدا لە پلاتفۆرمی ئێكس، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: سوپاسی سەرۆك كۆمار ڤاهاگن خاچاتوریان و حكومەتی ئەرمینیا دەكەین بۆ میوانداری گەرمیان.
ئاماژەی بەوەشكرد: گفتوگۆی گرنگمان ئەنجامدا كە تایبەت بوو بە پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و چالاككردنی میكانیزمی كاری هاوبەش لە زۆر بواردا بە شێوەیەك كە بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو گەلی دۆست بەدەستبهێنێت و ئاسایش و ئارامی لە ناوچەكە و جیهاندا بەرزبكاتەوە.