بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەرێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایشی عێراق، دەستگیركردنی دوو تۆڕی بازرگانیكردن بە مرۆڤ كە چواریان ژنن، لە بەغداد ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لەڕێگەی بەدواداچوونی وردی دۆسیەی باندەكانی تاوانی ڕێكخراو و دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری، مەفرەزەكانی بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی بەغدادی سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایشی وەزارەتی بەرگری توانیان دوو تۆڕی تایبەتمەند بە بازرگانیكردن بە مرۆڤ و ئەندامەكانی مرۆڤەوە لە ناوچەی سەیدیە لە بەغداد هەڵوەشێننەوە، كە (4)یان ژنن.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: پرۆسەی دەستگیركردنەكە لە ڕێگەی بۆسەیەكی وردەوە كە لەلایەن مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتییەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ فەوجی فریاكەوتن و بەڕێوەبەرایەتی تاوانی ڕێكخراو ئەنجامدراوە، و هەروەها ڕێكاری یاسایی بەرامبەریان گیراوەتەبەر و ڕەوانەی دەزگای دادوەری كراون.