سەرۆك وەزیران داوای بانگهێشتی راستەوخۆ بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی پەیوەندیی هێڵی ئاسنین لەگەڵ ئێران دەكات

سیاسی
  • 23-11-2023, 17:13
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، داوای بانگهێشتكردنی ڕاستەوخۆی كۆمپانیا تایبەتیەكانی كرد بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی پەیوەندیی هێڵی ئاسنین لەگەڵ ئێران.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی تایبەتی كرد سەبارەت بە پڕۆژەی هێڵی بەستنەوەی ئاسنینی بەسرە-شەلامچە بۆ گواستنەوەی گەشتیاران و زیارەتكاران، كە بەردی بناغەی لە مانگی ئەیلوولی رابردوودا دانرا.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر ئەو ڕێوشوێنانە كرا كە بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكە گیراونەتەبەر و سروشتی كاری بەڕێوەبردنی پەیوەست پێوە دیاریكرا.
    هاوكات سەرۆك وەزیران جەختیكردەوە: لەسەر گرنگی ئەم پڕۆژەیە چونكە یارمەتیدەر دەبێت لە ئاسانكردنی ڕێوشوێنەكانی گواستنەوەی زیارەتكاران لە وەرزەكانی زیارەتدا كە عێراق بە خۆیەوە دەیبینێت، جگە لە گرنگییەكەی بۆ گەشتیارانی عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست و پەیوەندییەكانی لەگەڵ رێگاكانی تری گواستنەوە.
    هەروەها سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران داوای بانگهێشتكردنی ڕاستەوخۆی ئەو كۆمپانیانەی كرد كە تایبەتن بە جێبەجێكردنی پڕۆژەكە و چارەسەركردنی پرسی توێژینەوەی ژینگەیی، جگە لە بەدواداچوون بۆ ڕێوشوێنەكانی تایبەت بە تەواوكردنی بەناوكردنی ئەو زەوییانەی كە ڕێڕەوی پڕۆژەكەی لەسەرە.
    هەروەك فەرمانی كرد بە پێویستی پابەندبوون بە كاتی جێبەجێكردنی پڕۆژەكەوە و دوا نەكەون لە جێبەجێكردنی تەواوكردنی ئەم پڕۆژە گرنگە كە خزمەتی هاوڵاتیان و سەردانیكەرانی عێراق و وڵاتانی دیكە دەكات.