تۆڕی راگەیاندنی عێراق سەرجەم یارییەكانی خولی ئەستێرەكانی عێراق بۆ بینەرانی وەرزشی دەگوێزێتەوە.

وەرزش
  • 23-11-2023, 14:12
  • +A -A

    بەغدا - INA
    تۆڕی راگەیاندنی عێراقی ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆ پێنجشەممەوە سەرجەم یارییەكانی خولی ئەستێرەكانی عێراق دەگوێزێتەوە.
    تۆڕی راگەیاندنی عێراقی لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە: "ئێمە بە ڕای گشتی وەرزشی ڕادەگەیەنین كە سەرجەم یارییەكانی خولی تۆپی پێی ئەستێرەكانی عێراق دەگوێزینەوە ، لە ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی تشرینی دووەمی 2023 دەست پێدەكەین".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەمە لەسەر بنەمای ڕێنماییەكانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیران و هاوكات لەگەڵ خواستەكانی هاندەرانی وەرزشدا دێت".