سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری بانگهێشتنامەیەك بۆ سەردانی ڕووسیا پێگەیشت

سیاسی
  • 23-11-2023, 13:16
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایق زەیدان، لەگەڵ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق، ئێلبروس كوتراشێڤ، سەبارەت بە هاوكارییە دادوەرییەكانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێی كرد.
    لە ڕاگەیەندراوێكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە، “سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایق زەیدان، پێشوازی لە  ئێلبروس كوتراشێڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق كرد”.
    ئاماژەی بەوەشكرا كە، "لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر هاوكارییەكانی نێوان هەردوو وڵات لە بواری دادوەریدا كرد".
    باڵیۆزی ڕووسیا "بانگهێشتنامەیەكی بۆ سەرۆكی ئەنجومەنەكە نارد بۆ ئەوەی سەردانی ڕووسیا بكات".