بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، 5 ڕێنمایی بۆ فەرماندەكانی بازگەكانی بەغدا لە دیوی كەرخ و ڕەسافە دەركرد.
لە ڕاگەیەندراوێكی وەزیری ناوخۆ ، كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە، “عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ فەرماندەكانی بازگەكانی دیوی كەرخ و ڕەسافە لە بەغدای پایتەخت كرد بە ئامادەبوونی جێگری وەزیری كاروباری پۆلیس”.
شەمەری جەختی لە "گرنگی چڕكردنەوەی هەوڵە هەواڵگرییەكان و فەرامۆشنەكردنی ئەو ئەركانەی كە پێیان سپێردراوە"، رێنمای "بە وردی و لە هەموو كاتێكدا كاربكەن بۆ ئاسایش و سەلامەتی پایتەخت كرد".
شەمەری جەختی لەوە كردەوە "لەبەرچاوگرتنی قەرەباڵەغی و جووڵەی شەقام بە هاوبەشی لەگەڵ وردبینی لە پشكنین و بەدواداچوونی كەسانی داواكراو".