بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، گەڕی پێنجەمی خولی ئەستێرەكانی عێراق دەستپێدەكات، بە دوو یاری كە دیارترینیان لوتكەی نێوان قوە جەوییە و یانەی شورتە.
یاریگای ئۆڵۆمپی كوت میوانداری ئەم یارییە بەهێزە دەكات كە، كاتژمێر 2:30ی پاشنیوەڕۆ، ئەم یارییەیش بە دێربی بەغدا ناسراوە و لە نێوان یانەی پێشەنگی خولەكە قویە جەویە و یانەی شۆرتەی پلەی دووەم، هەروەها قوە جەوییە بە سەرۆكایەتی بەڕێوەبەری تەكنیكی ئەیوب ئۆدیشۆ، هەوڵدەدات بەردەوام بێت لە سەركەوتنەكانی دوای بردنەوەی خاڵەكان لە ٤ یاری ڕابردوودا، كە تیایدا خالی تەواویان بەدەستهێنا.
لە ڕووبەڕووبوونەوەی دووەمدا، یاریگای فەیحا لە شاری بەسرە میوانداری یارییەكەی نێوان یانەی میناو و یانەی قاسم دەكات، هەروەها مینا هەوڵ دەدات سوود لە یاریگای خۆی و هاندەرانی وەرگرێت بۆ شكاندنی بەربەستی بێ شانسی كە لە ماوەی چوار یاری پێشوویدا بەسەر تیپەكەدا هات، بەو پێیەی لە كۆی ١٢ خاڵ تەنها بە یەك خاڵ بەدەست هێناوە لە لایەكی دیكەشەوە یانەی قاسمی نوێنەری پارێزگای بابل بەدوای ئەنجامێكی ئەرێنیدا دەگەڕێت، بەشداری دەكات لە پێشكەوتنەكانی بەرەو قۆناغی پێش كۆتایی، بە تایبەتی كە لە ئێستادا بە حەوت خاڵ لە پلەی شەشەمدایە.
سبەی هەینی كێبڕكێكانی قۆناغەكە بەردەوام دەبێت و ٤ یاری ئەنجام دەدرێت، ئامانەی بەغدا لە یاریگای خۆی میوانداری نەورۆز دەكات، لە هەمان كاتدا نەفتی بەسرە میوانداری مێوانداری یانەی نەفتی میسان دەكات، یانەی دهۆكیش لە سەر یاریگای خۆی مێوانداری یانەی نەجەف دەكات و تەلەبەیش ڕووبەڕووی یانەی كارەبا دەبێتەوە.
رۆژی شەممەی داهاتوو كۆتایی بە گڕی پێنجەم دێت، بە 3 یاری، یانەی نەفت لە یاریگاكەی خۆی میوانداری یانەی كەرخی ڕكابەرەكەی دەكات، كەربەلا لە یاریگاری خۆی مێوان داری یانەی حدود دەكات،یانەی هەولێر لەسەر یاریگای فرانسۆ حەریری پێشوازی لە یانەی زاخۆ دەكات ، هەروەها بە بڕیاری یەكێتی تۆپیی پێی یاری نێوان یانەی زەوراو و یانەی نەفت وەست دواخرا بەهۆی بەشداری كردنی یانەی نەوارس لە جامی یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا.