بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ڕاستەوخۆ قسەی لەگەڵ هاوڵاتیان كرد، لە ڕێگەی پرۆگرامی الوطن والناس كە لە كەناڵی عێراقییە نیوزەوە پەخشدەكرێت.
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە میانی پەخشی ڕاستەوخۆی ئەڵقەكە لە شاری موسڵەوە پەیوەندییەكی ڕاستەوخۆی لەگەڵ پێشكەشكاری بەرنامەكە، مستەفا روبەیعی كرد، بۆ گوێگرتن لە كێشەی هاووڵاتیان.
سەرۆكی حكومەت بەڵێنیدا "بەدواداچوون بۆ هەموو ئەو كێشانە بكات كە لەلایەن هاوڵاتیانەوە خراونەتە ڕوو".