بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەزگای هەواڵگری دەستگیركردنی شەش تیرۆریستی سەر بە باندە تیرۆریستییەكانی داعشی لە پارێزگای نەینەوا ڕاگەیاند.
دەزگاكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: مەفرەزەكانی دەزگای هەواڵگری تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە پارێزگای نەینەوا، و بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری دروست پەیوەست بە بوونی شەش داواكراو بەپێی بڕگەكانی مادەی چواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، لە ناوچە جیاوازەكانی پارێزگای نەینەوا، دەستبەجێ تیمێكی هەواڵگری پێكهێنرا بۆ كۆكردنەوەی زانیاری و ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەی پێویست و لە بۆسەیەكی تونددا شەش تۆمەتبارەكە دەستگیركران.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: لەكاتی لێكۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباران، بەڕاشكاوی دانیان بەوەدا ناوە كە سەر بە چەتەكانی داعشن لە بەناو (دیوانی كشتوكاڵ و سەربازی، هێزی دەستێوەردانی خێرا، كاروباری موجاهدین، فیرقەی عەین جالوت، و جەیش عسرە)، و كە بڕێكی زۆر پارەیان پێدراوە بەهۆی پەیوەندییان بە چەتە تیرۆریستییەكانی داعشەوە، و لێدوانەكانیان تۆماركرا و ڕەوانەی لایەنی پەیوەندیدار كرا وەك ئامادەكارییەك بۆ ئامادەبوونیان لەبەردەم دەسەڵاتی دادوەری بۆ وەرگرتنی سزای دادپەروەرانەی خۆیان.
دەزگای هەواڵگری داوای لە هاووڵاتیان دەكات، بە پەیوەندیكردن بە هێڵی گەرمی بێبەرامبەر 144، ئاگادارییان بكەنەوە لە سەرجەم كەسانی دەرەوەی یاسا لە سەرتاسەری عێراق.