بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكایەتی كۆمار سەركۆنەی ئەو بۆردومانەی دەكات كە ناوچەی جورف نەسری كردە ئامانج و بەبێ ئاگاداری حكومەت و دەزگا ئەمنییەكانی عیراق ئەنجامدراوە.
فەرمانگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكایەتی كۆمار سەركۆنەی ئەو بۆردومانە دەكات، كە ناوچەی جورف نەسری كردە ئامانج و بەبێ ئاگاداری حكومەت و دەزگا ئەمنییەكانی عیراق ئەنجامدراوە.
ئاشكراشیكرد: لەكاتێكدا لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەت و لەگەڵیدا هێزە سیاسی و كۆمەڵایەتییەكان بە پەرۆشن بۆ هەوڵدان لەپێناو چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی بەدەستهاتو و پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی هاووڵاتیان، ئەم پەرەسەندن و پێشێلكردنەی سەروەریی عیراق قبوڵ ناكرێت، كە لەوانەیە ببێتەهۆی تێكدانی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتدا.
هەروەها سەرۆكایەتی كۆمار جەخت لەوە دەكاتەوە، كە بڕیاری ئاسایشی عیراقی، بڕیارێكی سەروەرییە و تەنها پەیوەستە بە دەسەڵاتی حكومەتی عیراق و مافی هیچ لایەنێكی دیكە نییە تاك لایەنە لەڕێگەی ئەو هەڵسوكەوتانەوە، كە دژی بەرژەوەندی باڵای وڵات و هاووڵاتیانە، وێنەیەكی نەرێنی وڵات بخاتەڕو، ئەو جۆرە رەفتارانەش پێشێلكردنی بەرپرسیارێتی حكومەتە لە وێناكردنی سیاسەتی باڵای ئاسایشی وڵاتدا.