بەغداد - INA
سەرۆكی رەوتی حیكمە سەید عەمار حەكیم، ئەمرۆ چوارشەممە، ئیدانەی بۆردومانی بارەگاكانی هێزەكانی حەشدی شەعبی كرد لە جورف نەسر.
سەید حەكیم لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەركۆنەی بۆردومانكردنی بارەگاكانی هێزەكانی حەشدی شەعبی دەكەین لە ناوچەی جورف نەسر لە باشوری بەغدادی پایتەخت كە شەهید و برینداری لێكەوتەوە.
داواشیكرد: پشتیوانی حكومەت بكرێت لە جێبەجێكردنی بەرپرسیارێتیەكانی لە پاراستنی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەكان و بارەگا ئەمنییەكان و ڕێگریكردن لە سەرلێشێواوی لە گۆڕەپانی ئەمنی عێراقدا، و جەختیشیكردەوە: لەسەر پێویستی خۆراگری و گرتنەبەری ڕێگای دیالۆگ وەك ڕێبازێك بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و لەناوبردنی قەیرانەكان.