بەغداد – ا ه ع حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران، ئەمرۆ سێ شەممە، تەئكیدیكردەوە لەسەر پشتیوانیكردنی جوتیاران و هاندانیان بۆ زیادكردنی بەرهەم، جەختیشیكردەوە لەسەر گرنگی كەرتی كشتوكاڵ لە پشتیوانیكردنی بۆ ئابوری وڵات. ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند:" عەبادی لە میانی كۆبونەوەی لەگەڵ بەرێوەبەورانی بەرێوەبەرایەتی كشتوكاڵا لە پارێزگای واست"، رایگەیاند " پەرۆشن بۆ پشتیوانیكردن لە كەرتی كشتوكاڵ و جوتیاران و زیاتر پەیوەستبونیان بە زەویەكانیان و هاندانیان بۆ زیادكردنی بەروبومەكانیان بەو پێیەی سەروەی كشتوكاڵی كاریگەری زۆری لەسەر ئابوری عێراق و بوژانەوە و دۆزینەوەی دەرفەتی كاركردن هەیە". هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە "عەبادی لایەنە پەیوەندیدارەكانی راسپاردوە سایشتە داراییەكانی جوتیاران لە دوای دوو هەفتە لە رادەستكردنی بەروبوومەكانیان خەرج بكەن".