ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنەكەی هەڵدەگرێت

سیاسی
  • 22-11-2023, 17:06
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی نائاسایی خۆی لە ماوەی خولی پێنجەمی هەڵبژاردندا هەڵگرت.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەنجومەن دانیشتنەكەی هەڵگرت، دوای دەنگدان لەسەر یاسای پێشنیاركراوی هەمواركردنەوەی یاسای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان.
    پێشتریش هەر ئەمڕۆ چوارشەممە، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی، دانیشتنی نا ئاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی كردەوە.
    فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، كارەكانی دانیشتنی نائاسایی خولی پێنجەمی هەڵبژاردنەكانی كردەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ژمارەی ئامادەبووان گەیشتە 180 پەرلەمانتار.