بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی نوێنەران هەڵوەستەیەكی ئیدانەكردنی ڕێكخست دژی هێرشەكەی ئەمریكا بۆ سەر هێزەكانی حەشدی شەعبی لە جورف نەسر.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەنجومەنی نوێنەران هەڵوەستەیەكی ئیدانەكردنی سەبارەت بە هێرشی ئەمریكا بۆ سەر هێزەكانی حەشدی شەعبی لە بەرەبەیانی ئەمڕۆدا ڕێكخست.
پێشتریش هەر ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرماندەی گشتیی هێزەچەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی ، ئیدانەی ئەو هێرشەی كرد كە ناوچەی جورف نەسری كردە ئامانج، هاوكات دەزگا ئەمنییەكانی ئاڕاستە كرد بۆ جێبەجێكردنی ئەركەكانیان و جێبەجێكردنی یاسا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی حەشدی شەعبی، شەهیدبوونی 8 كەس و برینداربوونی 4 كەسی دیكەی لە هێرشە ستەمكارییەكەی ئەمریكا لە بەیانی ئەمڕۆدا ڕاگەیاند.