ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ بە دواخستنی برگەی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەن دەدات

سیاسی
  • 22-11-2023, 16:40
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی نوێنەران دواخستنی دەنگدان لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ڕاگەیاند.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بڕیاردرا دەنگدان لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران دوابخرێت.
    ئەمڕۆ چوارشەممە، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی، دانیشتنی نا ئاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی كردەوە.
    فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، كارەكانی دانیشتنی نائاسایی خولی پێنجەمی هەڵبژاردنەكانی كردەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ژمارەی ئامادەبووان گەیشتە 180 پەرلەمانتار.