بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی، دانیشتنی نا ئاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی كردەوە.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، كارەكانی دانیشتنی نائاسایی خولی پێنجەمی هەڵبژاردنەكانی كردەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: ژمارەی ئامادەبووان گەیشتە 180 پەرلەمانتار.