بەغدا - INA
چوارچێوەی هەماهەنگی ئەمڕۆ چوارشەممە دووپاتی كردەوە كە هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لەوێ بوون و بۆ كوشتنی عێراقییەكان نەبوون.
عەباس عامری ئەمینداری گشتی چوارچێوەی هەماهەنگی، لە راگەیندراوێكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە: “چوارچێوەی هەماهەنگی بە توندی ئیدانەی ئەو پێشێلكارییە دووبارەبووانەی سەروەری خاكی و نیشتیمانان دەكات كە لەلایەن هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە ئەنجام دەدرێن”.
ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەو هێزانە بۆ شەڕی داعش دروستكراون نەك بۆ كوشتنی عێراقییەكان".