مالیكی: بۆردومانكردنی بارەگای هێزە ئەمنییەكان و حەشدی شەعبی جێگای ئیدانە و مەترسیدارە

سیاسی
  • 22-11-2023, 15:30
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نوری مالیكی، بۆردومانی هێزەكانی ئەمریكای بۆ سەر بارەگاكانی هێزە ئەمنییەكان و حەشدی شەعبی ئیدانە كرد، هاوكات هۆشداریدا لە مەترسی ڕووبەڕووبوونەوەی زیاتر.
    مالیكی لە پۆستێكی ئەكاونتی خۆی لەسەر ماڵپەڕی (x )و دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی وەریگرت وتێیدا ڕایگەیاند: “ئەو بۆردومانەی ئەم دواییە لەلایەن هێزەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاوە بۆ سەر بارەگاكانی هێزە ئەمنییەكان و هێزەكانی حەشدی شەعبی ئیدانەكرد كە كراوە سەر چەند بنگەیەك لە ژمارەیەك شاری وڵاتدا هەروەها مەترسیدار  لە قەڵەمی داو وتیشی ڕەنگە زیاتر ببێتە هۆی ئەوە یەكێكە لەو ڕووبەڕووبوونەوەیانەی كە ئێمە ئاواتەخوازین لەسەر خاكی عێراق.”
    ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەم كارانە پێشێلكارییەكی ئاشكرای سەروەری و ئاسایشی عێراق پێكدەهێنن"، ڕوونیشیكردەوە "پشتبەستن بە پرەنسیپی هێز نابێتە هۆكارێكی یارمەتیدەر بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەكان، بەتایبەتی كە حكومەت پابەندە بە پاراستنی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەكان و بارەگا ئەمنییەكان لە كوێداڕاوێژكارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە شوێنی خۆیانن".