دەستپێكی گفتوگۆی عێراق و توركیا لە كەرتی نەوت و وزە

ئابوری
  • 22-11-2023, 15:25
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی نەوت دەستپێكردنی گفتوگۆكانی عێراق و توركیای لە كەرتی نەوت و وزە ڕاگەیاند.
    لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی نەوت ، كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە، “حەیان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری وزە و وەزیری نەوت، پێشوازی لە ئەرسلان بیرقدار وەزیری وزە و سامانە سروشتییەكانی كۆماری توركیاكرد”.
    بەپێی راگەیندراوەكە وەزارەتی نەوت ئەوەیش هاتووە كە "لە میانەی كۆبوونەوەكەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەكان لە كەرتی نەوت و وزە و ڕێگاكانی بەرزكردنەوەی بوارەكانی هاوكاری هاوبەش تاوتوێ كران".
    ئاماژە بۆ ئەوەش كرد، "هەردوولا كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامدا كە بەرپرسانی وەزارەتەكانی نەوت و وزەی عێراق و سامانە سروشتییەكانی توركیا لەخۆگرتبوو بۆ تاوتوێكردنی بابەت و بابەتی بەرژەوەندی هاوبەش، جگە لە بەرزكردنەوەی ئاسۆی هاریكاریی دووقۆڵی لەهەموو بوارەكاندا بەتایبەتی لەبوارەكانی كەرتی نەوت و وزە”.
    لە درێژەی راگەیندراوەكە ئەوەیش هاتووە "هیوادارە وەزیری میوان لە سەردانەكەیدا بۆ بەغدا لەگەڵ ژمارەیەك بەرپرسی حكومەت كۆببێتەوە".