مەندەلاوی ئیدانەكردنی دەستدرێژی ئەمریكا دەكات و: جەخت لەسەر پێویستی ڕێزگرتن لە سەروەری نەتەوەیی دەكەینەوە

سیاسی
  • 22-11-2023, 15:21
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، موحسین مەندەلاوی، هێرشی ئەمریكا و بەئامانجكردنی ڕاستەوخۆی كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان لە ناوچەی جەرف نەسر ئیدانە كرد، هاوكات جەختی لەسەر پێویستی ڕێزگرتن لە سەروەری نیشتمانی كردەوە.
    مەندەلاوی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، “بە توندی ئیدانەی هێرشی ئەمریكی و بەئامانجكردنی ڕاستەوخۆی دەزگا ئەمنییەكانی ئەمڕۆ لە ناوچەی جەرف نەسر دەكەین، كە بووە هۆی شەهیدبوون و برینداربوونی ژمارەیەك لە هێزەكانمان”، جەختی لەسەر “پێویستی ڕێزگرتن لە سەروەری خاكی نیشتمانەكەمان دەكاتەوە،  وتیشیو ڕێگەنەدان بە تێپەڕاندنی یان هێرشكردنە سەر هێزە ئەمنییەكان و گەلەكەمان لەلایەن هەر لایەنێكەوە.”
    جەختیشی كردەوە كە "دووبارەبوونەوەی پێشێلكاری كاریگەری نەرێنی لەسەر ئایندەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات هەیە".