عامری ئیدانەی هێرشەكانی ئەمریكا دەكات

سیاسی
  • 22-11-2023, 15:16
  • +A -A

    بەغدا -INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی هاوپەیمانی (نەبنی)، هادی عامری، ئیدانەی هێرشەكانی ئەمریكای كرد بۆ سەر هێزە ئەمنییەكان، كە بووە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەكیان كەس، ئاماژەی بەوەدا كە ئەو كارانە پێشێلكارییەكی ئاشكرای سەروەرییە.
    عامری ، لە راگەیندراوێكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە تێیدا هاتووە: “ئێمە بە توندترین شێوە ئیدانەی ئەو هێرشەی ئەمریكی دەكەین كە لە بەیانی دوێنێ و ئەمڕۆدا ڕۆڵەكانی ئێمەیان لە كارمەندانی هێزە ئەمنییە قارەمانەكاندا كردە ئامانج، كە بووە هۆیشەهیدكردن و برینداركردنی ژمارەیەكیان”.


    عامری وتیشی، “ئەم كارە ترسنۆكانە پێشێلكردنی ئاشكرای سەروەری خاكی عێراقیە، هێرشێكی قەدەغەكراوە بۆ سەر كەرامەتی عێراقییەكان و بەڵگەی زیادە و ڕوون و بێ گومانە لەسەر درۆی ئیدیعای ئەمریكییەكان بۆ سنوورداركردنی بوونی خۆیان لە عێراق (بۆ ڕاوێژكاران و ڕاهێنەران).


    جەختیشی لەوە كردەوە "پێویستی دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا و هەموو هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق دەستبەجێ، چونكە بوونی ئەوان دەبێتە هۆی ڕشتنی خوێنی هاوڵاتیانی عێراقی، دەبێتە هۆی تێكدانی دۆخی ئەمنی، و گەڕانەوە عێراق بۆ چوارگۆشەی یەكێك لە نائارامی، جگە لەوەش ئەو ڕاستییەی كە بوونی ئەوان هیچ بەرگێكی نییە".