بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان، محەمەد شیاع سودانی، ئیدانەی ئەو هێرشەی كرد كە ناوچەی جەرف نەسری كردە ئامانج، هاوكات دەزگا ئەمنییەكانی راسپارد كرد بۆ جێبەجێكردنی ئەركە یاسایەكانیان.
اسم عەوادی وتەبێژی حکومەت لە راگەیندراوێكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە تێیدا هاتووە:" حكومەتی عێراق جەخت لەوە دەكاتەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو هەڵكشانەی ئەم دواییە دەكات كە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە گۆڕەپانی عێراقدا ڕوویداوە، وەك هەڵكشانێكی مەترسیدار كە پێشێلكارییەكی قبوڵنەكراو بۆ سەر سەروەری عێراق لەخۆ دەگرێت، لە هەموو بارودۆخێكدا پابەندین بە پاراستن و بەرگریكردن بە پێی ئەركە دەستووری و یاساییەكانی حكومەت".
ئاماژه ی به وه شدا: "بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەكەین كە ناوچەی جورف ئەلنەسری كردە ئامانج، وە بەبێ ئاگاداری دەزگاكانی حكومەتی عێراق ڕوویدا، ئەمەش پێشێلكردنی ڕوونی سەروەرییە و هەوڵێكە بۆ تێكدانی دۆخی ئاسایش و سەقامگیری ناوخۆیی، چونكە حكومەتی عێراق تایبەتمەندە بە جێبەجێكردنی یاسا و لێپێچینەوە لە پێشێلكاران، ئەوەش مافێكی تایبەتی خۆیەتی و هیچ لایەنێكی دەرەكی مافی ئەوەی نییە لەبری ئەو ڕۆڵ بگێڕێت، ئەمەش بە پێی سەروەری دەستووری عێراق و یاسا نێودەوڵەتییەكان قبوڵكراو نییە".
هەر بە پێ راگەیندراوەكە جەخت لەوە كردوەتەوە" كە بوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق پشتیوانی لە كاری هێزە چەكدارەكانمان دەكات لە ڕێگەی مەشق و ڕاهێنان و ڕاوێژكردنەوە، و ئەوەی كە ڕوویدا پێشێلكردنی ئاشكرای ئەو ئەركەیە كە ئەندامانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە پێناویدا بوونیان هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لە خاكی عێراقدا، بۆیە داوا دەكرێت بە شێوەیەكی تاكلایەنانە هەڵسوكەوت نەكات و پابەند بێت بە سەروەریی عێراق و بە هیچ شێوەیەك قبوڵی پێشێلكردنی ناكرێت".
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی "حكومەتی عێراق جەخت لەوە دەكاتەوە كە ئەو لە ڕووی دەستورییەوە لایەنی بەرپرسیارە لە نەخشاندن و جێبەجێكردنی سیاسەتەكانی دەوڵەت و پاراستنی سیستەم و سەقامگیری و بەرگریكردن لە ئاسایشی ناوخۆ، بۆیە هەر كردەوەیەكی چەكداری یان چالاكییەك كە لە دەرەوەی دامەزراوە سەربازییەكان ئەنجام بدرێت كردەوەیەكی ئیدانەكراوە و چالاكییەكە لە دەرەوەی یاسا و بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی دەخاتە مەترسییەوە و هەر تاخمێكی چەكداری پابەندی ئەم بنەمایە نەبێت ئەوە دژی بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی كار دەكات و حكومەت ڕێوشوێنی پێویست دەگرێتەبەر بۆ بەرگریكردن لە بەرژەوەندییە باڵاكانی عێراق".
ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد كە" فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی فەرمانی بە هەموو هێزە چەكدارەكان و هەموو دەزگا ئەمنییەكان كردووە كە ئەركەكانیان ئەنجام بدەن و یاسا جێبەجێ بكەن و ڕێگە نەدەن هیچ لایەنێك زیان بە ئاسایش و سەقامگیری وڵاتەكە بگەیەنێت كە لە ڕێگەی قوربانیدانی هەزاران شەهیدی ڕۆڵەی گەلەكەمان و هێزە ئەمنییە پاڵەوانەكانمانەوە بە هەموو جۆرەكانیەوە بەدەست هاتووە، بۆیە پاراستنی لە ئەستۆی هەمووانە و نابێت هیچ لایەنێك بە هیچ شێوەیەك پشتگوێی بخات".
سەرۆك كۆمار دەگاتە پارێزگای واست