بەغدا - INA
هەوڵە ماندووەكان لەسەر بنەمای ئەو پلانانەی كە پێشوەختە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردە ئامادەكرابوون، بووە هۆی ئەوەی عێراق بگەڕێتەوە بۆ ئەندامێتی لە یونسكۆ كە نوێنەرایەتی باڵاترین دەزگای ڕۆشنبیری و زانستی لە جیهاندا دەكات.
ئەمەش ئامانجی ئەوەیە كە وردە وردە عێراق بگەڕێتەوە ڕیزەكانی وڵاتانی پێشكەوتوو لەسەر ئاستی زانستی و ڕۆشنبیری.
دیدگای وەزارەتی پەروەردە بۆ كاروباری زانستی، كە تایبەتە بە پەرەپێدانی جومگەكان و دامەزراوەكانی لایەنە زانستییەكان لەسەر ئاستی وەزارەت و عێراق بەگشتی، ئەنجامێكی جیاواز و بەرهەمداری لێكەوتەوە، هەروەها گەیشتە ئەو ئامانجانەی كە بۆی دانرابوو بەرەو دوسێی باوەڕپێكردنی عێراق وەك ئەندامێكی سەرەكی فەرمانگەی جێبەجێكاری ڕێكخراوی نێودەوڵەتی (یونسكۆ).
ئەم دیدە دەكەوێتە چوارچێوەی ستراتیژێكی پەروەردەیی فراوانتر، كە لەلایەن یاریدەدەری وەزیری خوێندنی باڵا بۆ كاروباری زانستی ئامادەكراوە، و ڕاستەوخۆ لەلایەن بریكاری وەزارەتی خوێندنی باڵا، حەیدەر دەهد سەرپەرشتی دەكرێت، لەگەڵ كۆمەڵێك ئەزموونی پیشەیی لە چوارچێوەی پێكهاتەكانی فەرمانگەی یاریدەدەری زانستی. ئەم دیدە بە تەواوی لەگەڵ پێداویستیەكانی بەرنامەی حكومەتدا یەكدەگرێتەوە، كە ئامانجی دروستكردنی گۆڕانكارییەكی چۆنایەتییە لە دۆسێی خوێندنی باڵا بە گشتی لە دامەزراوە پەروەردەییەكانی عێراقدا.
جێگای سەرنجە، عێراق دەنگی 94 وڵاتی بە بەرژەوەندی بردنەوەی ئۆفیسی جێبەجێكاری ڕێكخراوەكە وەرگرت، لە میانی چالاكییەكانی كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی یونسكۆ لە چل و دووهەمین دانیشتنی خۆیدا لە پاریس، دوای 38 ساڵ لە چاوەڕوانی.