بەغدا - INA
وەزارەتی نەوت ئەمڕۆ چوارشەممە پشتڕاستی كردەوە كە پاڵاوگەی كەربەلا لەسەدا ٧٠ی پێویستی وڵات بۆ وەرگیراوەكانی نەوت بەرهەم دەهێنێت، هاوكات ئاماژەیە بۆ نیازی گۆڕینی پاڵاوگەكە بۆ كۆمپانیایەك.
حەمید یونس زۆبەعی، یاریدەدەری وەزیری نەوت بۆ كاروباری پاڵاوتە، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقیی ڕاگەیاند: پاڵاوگەی كەربەلا سەربەخۆیی لە ئاستێكی نزمتر لە كۆمپانیایەك هەیە، واتە پەیوەندی بە هیچ كۆمپانیایەكەوە نییە لە كۆمپانیاكانی تری پاڵاوگەكان”، جەختكردنەوە لەسەر "ئیرادەی وەزارەتی نەوت بۆ بەرزكردنەوەی پاڵاوگەی كەربەلا بۆ ئاستی كۆمپانیایەك، دوای تەواوبوونی ژێرخانی بەشەكان و لۆجستیكەكانی."
زۆبەعی ئاماژەی بەوەشكردووە، "لە ئێستادا وەزارەتەكە سەرقاڵی پێكهێنانی بەشەكانی كارگێڕی، تەكنیكی، دارایی، یاسایی، گرێبەستی، و چاودێریكردنە بۆ پاڵاوگەكە".
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، "دوای تەواوبوونی ژێرخانی پاڵاوگەی كەربەلا، بە بەش و لۆجستییەوە، پەیوەندی بە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە دەكرێت بۆ پەسەندكردنی پاڵاوگەكە وەك كۆمپانیایەك".
جەختیشی لەوە كردەوە كە "ئاستی بەرهەمهێنانی ئێستای پاڵاوگەكە لە وەرگیراوەكانی نەوت نزیكەی لەسەدا ٧٠ی پێویستی عێراق دەگرێتەوە".