وەزیری ناوخۆ بەردەوام داوا لە پەروەردەی خوێندكارانی قوتابخانە و زانكۆ دەكات سەبارەت بە مەترسییەكانی مادەی هۆشبەر ی

ئەمنی
  • 22-11-2023, 11:19
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، ئاڕاستەی بەردەوامبوون لە پەروەردەكردنی خوێندكارانی قوتابخانە و زانكۆكان سەبارەت بە مەترسییەكانی ماددە هۆشبەرەكان و هەڕەشەی ئەلیكترۆنی.
    لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی ناوخۆ، كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە، “وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، ئەمڕۆ لە بارەگای وەزارەت سەرپەرشتی كۆنفرانسێكی كرد، كە پێكهاتبوو لە پۆلیسی كۆمەڵگە و بەڕێوەبەرایەتی كاروباری عەشایەری، بۆ بەرزكردنەوەی ئاسایشی كۆمەڵگا و داڕشتنی پلانی پێشكەوتوو بەپێی میتۆدۆلۆژیای ڕوون و زانستی بۆ كاری هاوبەش و هاوكاری نێوانیان”.
    بەپێی راگەیندراوەكە، شەمەری جەختی لەوە كردووەتەوە، "چەند ڕاسپاردەیەكی پەیوەست بە كاری پۆلیسی كۆمەڵایەتی و كاروباری عەشیرەتییەكان، لەوانە پەروەردەكردن و هۆشیاركردنەوەی هۆزەكان سەبارەت بە مەترسی بەڵای ماددە هۆشبەرەكان، هەروەها پێشكەشكردنی پشتیوانی و ڕاسپاردنی ئەو شێخە ڕەسەنانەی كە پشتگیری دەكەن".
    شەمەری پۆلیسی كۆمەڵگای لە بەغدا و پارێزگاكانی ئاڕاستە كرد كە بەردەوام بن لە پەروەردەكردنی خوێندكارانی قوتابخانە و زانكۆ سەبارەت بە مەترسییەكانی ماددە هۆشبەرەكان و زەوتكردن و تاوانەكانی دیكەی نامۆ بە كۆمەڵگا، هەروەها چارەسەركردنی كێشە كۆمەڵایەتییەكان بە پێی چوارچێوە یاساییەكان.