سەرۆک وەزیران داوا له‌سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسپانیا ده‌كات سه‌ردانی عێراق بكات

سیاسی
  • 21-11-2023, 22:26
  • +A -A

    به‌غدا-INA

    سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆک وەزیری ئیسپانیا بەڕێز پێدرۆ سانچێز ئەنجامدا و تیایدا پیرۆزبایی لێکرد بەهۆی بەدەستهێنانی متمانەی پەرلەمانی ئیسپانیاوە بۆ سەرۆکایەتیکردنی حکومەتی وڵاتەکەی.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران له‌ راگه‌یێندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌ راگه‌یاندووه‌" لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا تاوتوێی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست کرا لەگەڵ چۆنیەتی پەرەپێدانیان لە هەموو بوارەکاندا، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئابووری و کشتوکاڵ و گەشەپێداندا.
    سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەوە کردەوە کە ئەمڕۆ عێراق نوێنەرایەتی ژینگەیەکی سەلامەت دەکات بۆ وەبەرهێنان و کراوەیە بۆ سوود وەرگرتن لەو شارەزاییانەی کە کۆمپانیا ئیسپانییەکان هەیانە، لەگەڵ هەموو ئەو یاسایانەی کە حکومەتی عێراق دابینی دەکات و بەشدار دەبێت لە سەرکەوتنی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان، هەروەها بانگهێشتنامەکەی بۆ بەڕێز سانچێز نوێکردەوە بۆ سەردانیکردنی عێراق.
    هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە باسی خراپبوونی بارودۆخی غەزەی کرد و هێزە داگیرکەرەکان بەمەبەست بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر گەلی فەڵەستین لە غەزە و بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە لەسەر پێویستی دەستێوەردانی بەپەلە لەلایەن هەموو وڵاتانی کاریگەری ئەوروپاوە بۆ ڕاگرتنی کاریگەرییەکانی ڕووداوەکان کە بەهۆی ئەو شەڕە تراژیدیایەی خەڵکی مەدەنی لە غەزە کردە ئامانج و جەختی لە گرنگی کارکردنی خێرا کردەوە بۆ گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ هاوڵاتیانی مەدەنی گەمارۆدراو.