وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وت: پێشكه‌وتن هه‌یه‌ له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی تایبه‌ت به‌گرێبه‌سته‌كانی نه‌وتی هه‌رێم

ناوخۆ
  • 21-11-2023, 22:20
  • +A -A

    به‌غدا ـ   INA 

    ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌، وه‌زاره‌تی نه‌وت راگه‌یاند كه‌پێشكه‌وتن به‌رپابووه‌ سه‌باره‌ت به‌كێشه‌كانی تایبه‌ت به‌گرێبه‌سته‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانیه‌كان، و ئاراسته‌یه‌كی حكومه‌تیش هه‌یه‌ بۆ په‌له‌كردن له‌پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم و كۆتایی هێنان به‌ئاسته‌نگه‌كان، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌زیادبوونی به‌رهه‌می غازی دا له‌چوار چێوه‌ی گرێبه‌سته‌كانی وه‌به‌رهێنانی ئێستا به‌ 500 ملیون م3 به‌پیوه‌ری گشتی بۆ ساڵی ئاینده‌. 

     وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وت عاسم جیهاد به‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌ی وه‌رزی تایبه‌ت كه‌پێش چه‌ند رۆژ به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران سازكرا له‌پێناو به‌داواداچوونی وه‌زاره‌تی نه‌وت و پرۆژه‌كانی نه‌وتی و چۆنیه‌تی به‌رێوه‌چوونی پلانی وه‌زاره‌ت بوو سه‌باره‌ت به‌پێشخستنی كه‌رتی نه‌وتی له‌عێراق، ئه‌مه‌ش له‌په‌رۆشی حكومه‌ته‌ بۆ به‌داداچوونكردنی كه‌رتی نه‌وتی به‌هۆی گرنگیه‌كه‌ی بۆ ئابووری نیشتیمانی و پشت به‌ستن به‌داهاته‌كانی بۆ پاڵپشتیكردنی بودجه‌ی فیدراڵی. 

     هه‌روه‌ها وتی" چاودێریكردنی وردی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ پرۆژه‌كانی نه‌وتی هاندانێكی گرنگ پێیان ده‌دات بۆ ته‌واوكردنیان و نه‌هێشتنی ئاسته‌نگ و بیرۆكراسی و رۆتین له‌حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر پرۆژه‌كان دواكه‌وتوو بن. 

     جیهاد ئاماژه‌ به‌وه‌شی دا كه‌به‌رده‌وامیدان و زیادبوونی به‌رهه‌م و وه‌به‌رهێنانی غاز پێویستی به‌پاره‌ی ته‌رخانكراوه‌ی هه‌یه‌ و ده‌بێت بۆی دابین بكرێت به‌مه‌به‌ستی پشتگیریكردنی ئه‌م كه‌رته‌ گرنگه‌ بۆ ئابووری عێراق. 

     وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وت ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه‌ به‌داواداچوون بۆ پرۆژه‌ گرنگه‌كان له‌كه‌رتی ده‌رخستن و به‌رهێنانی غاز و پاڵاوتن هه‌یه‌ و پێداچوونه‌وه‌ به‌چه‌ندین پرۆژه‌كانی ئه‌م ساڵ ته‌واوكراون ده‌كرێت، روونیكرده‌وه‌ كه‌ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ی پرۆژه‌كان به‌هۆی به‌داواداچوونه‌كان بووه‌، وهاندانێك بووه‌ بۆ كرێكاران و نه‌هێشتنی كۆسپ وته‌گه‌ره‌كان، دواتریش حكومه‌ت و وه‌زاره‌ت به‌رده‌وام ده‌بن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌وه‌ی پلان بۆی داناوه‌ له‌بواری پیشه‌سازی نه‌وتیدا. 

     سه‌باره‌ت به‌گفتوگۆی عێراق وتوركیا سه‌باره‌ت به‌دووباره‌ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت، جیهاد وتی" حكومه‌ت و وه‌زاره‌ت په‌رۆشن بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق به‌رێگای ده‌ربه‌ندی جیهانی توركیا‌وه‌ كه‌به‌رێژه‌ی 17% له‌رێژه‌ی هه‌نارده‌كراوه‌كانی نه‌وت به‌450 هه‌زار به‌رمیل پێكده‌هێنێت. 

     هه‌روه‌ها رایگه‌یاند" ‌حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی نه‌وت كار ده‌كه‌ن بۆ نه‌هێشتنی كێشه‌كان وچاره‌سه‌ركردنیان و هه‌ندێ پێگیربووه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمپانیه‌كانی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵی كراوه‌ هه‌یه‌، په‌وه‌سته‌ به‌سروشتی گرێبه‌سته‌كان و جیاوازن له‌گرێبه‌سته‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ و پێویسته‌ ئه‌م كێشانه‌ به‌پێی ده‌ستوور و یاسا و رێنمایه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن. 

     جیهاد گوتی" وه‌زاره‌ت پێشكه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه‌ سه‌باره‌ت به‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌رباره‌ی گرێبه‌سته‌كانی كه‌له‌گه‌ڵ كۆمپانیه‌كان ئه‌نجامیداوه‌ و ئاراسته‌یه‌كی حكومه‌ت هه‌یه‌ بۆ په‌له‌كردن له‌پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردن و نه‌هێشتنی كیشه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێم."

     سه‌باره‌ت به‌وه‌به‌رهێنانی غاز، جیهاد روونیكرده‌وه‌ كه‌ پیشه‌سازی غاز ئالۆزه‌ و پێویستی به‌ماوه‌یه‌كی دوور ودرێژی هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی جێبه‌جێ بكرێت، هه‌روه‌ها وه‌به‌رهێنانیش پێویستی به‌شاره‌زایی هه‌یه‌، و وه‌زاره‌تی نه‌وت گرێبه‌ستی ئه‌نجامداوه‌ بۆ راگرتنی سوتانی غازی هاوڵ و غازی ژێر زه‌مین ( له‌پێكهاته‌ هیدرۆكاربۆنه‌كان).

    ئه‌وه‌شی وت: له‌ماوه‌ی ئه‌م ساڵ دا پێشكه‌وتن سه‌باره‌ت به‌م كه‌رته‌ به‌ده‌ستهاتووه‌ و 300 ملیون پێی شه‌ش گۆشه‌ له‌ساڵی داهاتوودا له‌كێڵگه‌كانی پارێزگای میسان ده‌خرێنه‌ سه‌ری. هه‌روه‌ها نزیكه‌ی دوو سه‌د ملیون پێی شه‌ش گۆشه‌ی پیوه‌ر له‌غازی به‌سرا كه‌له‌سێ كێڵگه‌ی نه‌وتی له‌گه‌ڵ غازی زیقار له‌سه‌ریان زیاد ده‌كرێن و پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ین كه‌ دووسه‌د ملیون پێی شه‌ش گۆشه‌ له‌م ساڵه‌دا زیاتر بكرێن. 

     سه‌باره‌ت تواناكان بۆ پركردنه‌وه‌ی به‌شێك له‌پێداویستییه‌كانی وێستگه‌كانی غازی عێراق، جیهاد ئاماژه‌ به‌وه‌دا كه‌ وه‌زاره‌ت به‌شێكی پرۆژه‌ی حه‌لفایه‌ كردووته‌وه‌ كه غاز بۆ ‌وێستگه‌ی حه‌لفایه‌ی دابینكردووه‌ و نزیكه‌ی سه‌د وبیست ملیون پێی شه‌ش گۆشه‌ له‌یه‌ك رۆژدا ئاماده‌مان كردووه‌ و به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر ئه‌م پرۆژه‌یه‌ و هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی ده‌بنه‌ هۆی دابینكردنی غاز بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با.