پرسه‌نامه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كارمه‌ندانی قوتابخانه‌ی ئیبراهیمی له‌به‌سرا

ناوخۆ
  • 21-11-2023, 20:03
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌، له‌ناو دانیشتنی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی كارمه‌ندانی فێركردن له‌قوتابخانه‌ی ئیبراهیمی له‌به‌سرای كرد كه‌به‌هۆی رووداوێكی هاتوو له‌ناحیه‌ی سه‌فوان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

     سه‌رۆك وه‌زیران له‌تۆمارێكی ڤیدیۆیی دا كه‌ نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی بڵاویكردووته‌وه‌ و ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی وه‌ریگرتووه‌، داوایی كردووه‌ شاندێك بۆ یارمه‌تیدانی خێزانانی قوربانیان ره‌وانه‌ بكرێت.