بهغدا-INA
د.لەتیف جەمال رەشید سەرۆک کۆمار سەردانی باڵیۆزخانەی عیراقی کرد لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان و لەگەڵ ستافی باڵیۆزخانەکە کۆبوەوە.
نووسینگهی ڕاگهیاندنی سهرۆكایهتی كۆمار لهراگهیێندراوێكدا بۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی نێدراوه راگهیاندووه" لەو سەردانەدا، کە ئەمڕۆ سێشەممە 21-11-2023 ئەنجامدرا، لەوتەیەکدا سەرۆک کۆمار جەختی لەوە کردەوە، کە یەکێک لە کارە لەپێشینەکانی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی عیراق، گەیاندنی وێنەی راستەقینەی عیراقی نوێ و رادەی پێشکەوتنی روونی لایەنە ئەمنی و سیاسی و ئابوورییەکانە.
هەروەها بەڕێزیان جەختی لە گرنگی کارکردنی باڵیۆزخانە کردەوە لەسەر هاندانی کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان لە ئازەربایجان بۆ کارکردن لە بوارەکانی وەبەرهێنان و ئابووری و گەشتیاری لە عیراقدا.
سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەشدا، ئەمڕۆ عیراق لە ئاستە جیاجیاکاندا لەگەڵ هەموو وڵاتانی جیهان پەیوەندییەکی بەرچاوی هەیە و ژینگەیەکی گونجاوە بۆ وەبەرهێنان لە کەرتە جیاوازەکاندا.
لە بەرامبەردا ستافی باڵیۆزخانەی عیراق سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ بەڕێز سەرۆک کۆمار دەربڕی بۆ رێنماییە بەنرخەکانی، هەروەها جەختیان لە بەردەوامی کارکردن و پەرەپێدانی کارەکانیان کردەوە بۆ خزمەتی زیاتری بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات.